ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، هاووڵاتیێك به ناوی “كه‌ریم جه‌لیلی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی مه‌سجد سوله‌یمان، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی بووه و هه‌روه‌ها به وته‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ناوبراو به هۆی چالاكبوونی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ئێستا ماڵپه‌ڕه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه به ده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه له مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٢٥ كه‌س له ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، كه ١٠ كه‌س له به‌ندكراوان چالاكانی مافی ژنان و هه‌روه‌ها ٤ كه‌سیان منداڵ بوون.