ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دزاده” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوبراو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كەلتووری “هه‌ڵه‌بجه”ی شاری سه‌قزە. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و به‌ندكراوه، هێشتا زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنی له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.