کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شاخه‌وانێكی كورد له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شاخه‌وانێك له‌ شاری سنه‌ 2

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شارومه‌ندێك به‌ ناوی “هێمن محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ناوبراو به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و دوای تێپه‌ڕبوونی ٥ ڕۆژ له‌ سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌، هێشتا هیچ ئاگاداریێك له‌ باره‌ی جێگای ڕاگرتنی و هه‌روه‌ها تۆمه‌تێك كه‌ له‌ سه‌ریه‌تی له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و چاره‌نووسی دیار نییه‌.