ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، سێ چالاكوانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی “سنه، دیوانده‌ره،بانه” له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینیكی نادیار ڕاگۆیزران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه بریتیه له، “ئیسماعیل به‌رخوردار”، “كۆرش عه‌بدی” و “شه‌هرام قادر پوور” به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینیكی نادیار راگوێزران. جێگایی ئاماژه‌یه كه تا به ئیستا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو و شۆینی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نیه.