ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گوڵان، سێ شارومه‌ندی تورك خه‌ڵكی شاری ئه‌رده‌بێڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “یوسف كاری، سه‌جاد قوربانی و ئاریه‌ن”، له مه‌یدانی شه‌ریعه‌تی ئه‌و شاره، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. جێگای ئاماژه‌یه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.