ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌رمانان، سێ هاووڵایه‌تی به ناوه‌كانی “عابد مورادی”، “ئارمان مورادی” و “عه‌لی غوولامی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنیكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری دیوانده‌ره به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی “ئارمان مورادی” و “عابد مورادی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینیكی نادیاریان ڕاگوێزان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكوانێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی “عه‌لی غوولامی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری شیروان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنیكی نادیار ڕاگۆیزران، جێگایی ئاماژه‌یه تا به ئیستا هیچ زانیارییك له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و سێ كه‌سه له به‌رده‌ستدا نیه.
