له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی كورد له شاره‌كانی سه‌قز و ئامۆل له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ڕێبوار ئه‌رژه‌نگی” و “حه‌مید سه‌عیدی”، له شاری ئامۆل سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. هه‌روه‌ها له ڕێكه‌وتی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، هاووڵاتیێكی دیكه به ناوی “نه‌ریمان ڕه‌ندانی”، سه‌ره‌ڕای ئازادكرانی به دانانی وه‌سیقه، دیسان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و چالاكوانه ڕێكه‌وتی ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، له سه‌روبه‌ندی مانگرتنی بازاڕیانی كوردستان دژ به سزای سێداره‌ی “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی”، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، كه به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس ئازاد كرابوو.