به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو هاووڵایه‌تی به ناوه‌كانی “هه‌ورام میهرنه‌وایی” و ” میلاد مستەفەوی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مینه‌كانی شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینیكی نادیار ڕاگویزران.
“هه‌ورام میهرنه‌وایی” چالاكوانی مه‌ده‌نی شاری بۆكان له ڕۆژی ڕابردوو له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكوانیكی مه‌ده‌نی به ناوی “میلاد مسته‌فه‌وه‌ی” به بیانووی چاوپێکەوتنێکی کاری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مینه‌كانی شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. جێگایی ئاماژه‌یه تا به ئێستا هیچ زانیاریك له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و دوو چالاكوانه و شۆینی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نیه.
