ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری تاران دوو هاووڵاتی كوردیان به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرد.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو هاووڵاتی كورد به ناوه‌كانی “ڕامین ڕوسته‌می” و “ئێحسان ڕوسته‌می” خه‌ڵكی شاری هه‌رسین سه‌ر به پارێزگای كرماشان، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.