ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر ناوی “ئه‌مر به مه‌عروف” له شاری فه‌سا سه‌ر به پارێزگای فارس، هێرشیان كرده سه‌ر دوو كچی جه‌وان و ڕووبه‌ڕووی توڕه‌یی خه‌ڵك بوونه‌وه.
به پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، پاش هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئه‌و دوو كچه، ڕووبه‌ڕووی مقاومت و توڕه‌یی خه‌ڵك ده‌بنه‌وه و ناچار به به‌جێ هێشتنی ئه‌و شوێنه ده‌بن. پاشان ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڤیدیۆکەی گرتووه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه دوو كچه كه هێشتا ناسناویان به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه پاش بانگهێشتیان، ده‌ستبه‌سه‌ر و ئێستا چاره‌نووسیان دیار نییه.