کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ شاره‌كانی زاهدان و سه‌رباز

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ شاره‌كانی زاهدان و

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ناوی “عه‌بدوڵڵا به‌لووچی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “عۆمران به‌راهوویی”، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌سته‌تبه‌سه‌ر كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراوان به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان، هێشتا هیچ زانیاریێك له‌ باره‌ی جێگای ڕاگرتنیان و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ به‌ سه‌ریاندا سه‌پێندراوه‌ له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌كان وڵامده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نین.