کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ شاری ته‌فتان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ شاری ته‌فتان 3

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ توندووتیژییه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ شارستانی ته‌فتان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “حه‌مید شاهوزهی” ته‌مه‌ن٢٠ ساڵ و “ڕه‌شید شاهوزهی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، خه‌ڵكی ناوچه‌ی گه‌وهه‌ركێوی سه‌ر به‌ شارستانی ته‌فتان، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ توندووتیژی د‌ه‌ستبه‌سه‌ر كراون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندنی ئه‌و دوو گه‌نجه به‌لووچه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.