له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شاری شیراز دژ به نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه له‌و شاره و هه‌روه‌ها پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دسه‌تبه‌سه‌ر كراون.
خه‌ڵكی شاری شیراز له مانگی ڕابردوودا به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت، نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با، چه‌ند جاری به‌رده‌وام هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ناڕازیانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و شوێنی ڕاگرتنیان دیار نییه. به پێی ماده‌ی ٢٦ و ٢ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌رپایی كۆبوونه‌وه به بێ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام یاساییه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به پێچه‌وانه‌ی یاساكانی خۆی هێرش ده‌كاته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و به تونده‌تیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كات.