وێڕای تێپه‌ڕبوونی حه‌وته‌یه‌ك به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “نیلوفه‌ر شاكری” له به‌ندیخانه‌یی كه‌رج، چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نیلوفه‌ر شاكری” شه‌وی سیشه‌مه ٣١ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كه‌رج ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینیكی نادیار ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا له ده‌ستێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. هه‌روها “وه‌حید كیا” باوك، “مه‌عسوومه ئازه‌ری” دایك و “هلیا كیا” خۆشكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی هه‌میشه زیندوو “حه‌نانه كیا” ماوه‌ی حه‌وته‌یه‌ك له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئامۆل به‌ندكراون و چاره‌نووسیان نادیاره.