ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی خه‌رمانان، ده‌یان شارومه‌ندی ئه‌فغانستان و په‌نابه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه بۆ ئۆردوگای ئیجباری په‌نابه‌ران له سه‌راوانی به‌لوچستان ڕاگوێزران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به توندوتیژییه‌وه بووه و بێ‌ڕێزیان پێ كراوه. شایانی باسه زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانیان په‌نایان بۆ ئێران هێناوه و له ئه‌گه‌ری دیپۆرت كردنه‌وه‌یاندا، ژیانیان له مه‌ترسیدایه. هه‌روه‌ها له كاتی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا، ئۆتۆمببیلی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له‌گه‌ڵ كامیۆنێك تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و بەو هۆیه‌وه هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر شۆفێری ئه‌و كامیۆنه و بێ‌ڕێزیان پێ كرد.