به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “مسته‌فا هۆژه‌بری” خه‌ڵكی شاری سنه و “ئه‌فشین عه‌لیزاده” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
“مسته‌فا هۆژه‌بری” به تۆمه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له شاری سنه، ڕێكه‌وتی ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كراوه. هه‌روه‌ها “ئه‌فشین عه‌لیزاده” خه‌ڵكی گوندی “هه‌ركیان” سه‌ر به شارستانی سه‌ڵماس، پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگرتنی هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. جێگای ئاماژه‌یه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز و هه‌روه‌ها ترسی له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، به سه‌دان هاووڵاتی له كوردستان و ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگهێشت كردووه، به‌ڵام سه‌ره‌رای گوشاره‌کانی كۆماری ئیسلامی، خه‌ڵك هاتنی به‌هاری سه‌ركه‌وتنیان به جۆش و خرۆشه‌وه پیرۆز كرد.