له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی له شاره‌كانی ورمێ و شنۆ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوی“مه‌ولوود خالیدی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی :”میراوێ” سه‌ر به شاری شنۆ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به ناوه‌كانی “سۆفی ڕوسته‌می” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “بایه‌نگانی” سه‌ر به شاری پاوه، “زینه‌ب یووسفپوور” ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵ و خه‌ڵكی شاری بۆكان و هه‌روه‌ها “شیلان ڕوسته‌می” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه له ماڵه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون.
