ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران، كه پاشان به ته‌نیا دوو هاووڵاتی به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م چوار هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “ڕه‌شید نه‌سروڵڵاهی، عه‌لی ڕه‌شیدی، ئه‌بوبه‌كر ڕه‌شیدی و ئیبراهیم خودكامه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری بۆكان به توندهتیژییهوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، كه پاشان “ڕه‌شید نهسوڵڵاهی و ئیبراهیم خودكامه” ڕه‌وانه‌ی گرتوخانه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ ئه‌م هاووڵاتیانه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.