له ڕۆژانی ڕابردوودا،چوار هاووڵاتی كوردی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد و پارێزگای خوراسان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتی و هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری “مانه سه‌مه‌لقان” سه‌ر به پارێزگای خوراسان، به ناوی “ئه‌سمه‌ر حه‌میدی” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، لاپه‌ڕه‌ی ئێنستاگرامی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه داخراوه و ده‌ست به سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له‌كانیدا گراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو، سێ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوه‌كانی “هێمن ئهیوهر، پێشه‌وا ئارمۆن و سه‌عید فه‌تحی نژاد“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
