کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ

1 4

ڕۆژی ڕابردوو، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌، ١٣ و ١٤ی سه‌رماوه‌ز، چوار هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانیشۆڕش سه‌رڕوتیخه‌ڵكی گوندینه‌ڵیوان،حه‌سه‌ن شادی خوازخه‌ڵكی گوندیسێنگان،ئیسمائیل سه‌ید مه‌حمودیانو هێرش په‌رنیا، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراون. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندره‌وستیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و چوار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.