ڕۆژی ڕابردوو، چالاكێكی مه‌ده‌نی تورك و خه‌ڵكی شاری ورمێ به هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی نووسراوه‌یه‌ك دژ به پان توركه‌كان، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “شایانی هوشیار” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوو ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی ساز كردنی ئاژاوه‌ی له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی كورد و تورك له پارێزگای ورمێ داوه و دژ به ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیم، ناوبراو نووسراوه‌یه‌كی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه جه‌خت له سه‌ر یه‌كڕیزی و هاوئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران ده‌كات.