ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له شاری یاسوج، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چالاكوانه به ناوی “عه‌لی حه‌سه‌ن به‌هامین” كاتی داخوازی ئازاد كرانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕازیان له ئێران و كۆبوونه‌وه‌ی له به‌رده‌م ئۆستانداری چاری نه‌جه‌ف ئابادی ئیسفه‌هان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
