به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاووڵاتی و چالاكوانێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن پۆلیسی نۆرڤێژه‌وه، ڕه‌وانه‌ی كامپی سنوورداشی په‌نابه‌ران كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سیروان ئه‌مین پوور” دانیشتووی شاری نۆرڤێژ، ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاوی و هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی، ناچار به جێهێشتنی ئێران ده‌بێت و پاشان له وڵاتی نۆرڤێژ نیشته‌جێ ده‌بێت. شایانی باسه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هوشداریان داوه كه دیپۆرت كردنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه بۆ ئێران له كاتێكدا كه ڕژیم له لوتكه‌ی سه‌ركوتی خه‌ڵكدایه، مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی قورسی قه‌زایی به‌سه‌ر ئه‌و چالاكوانه‌دا ساز ده‌كات.
