ڕۆژی ڕابردوو، ٧ هاووڵاتی له پارێزگای خوراسانی باكوور، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادستانی پارێزگای خوراسانی باكوورله به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه ٧ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی بجنورد، شیروان، ئێسفه‌راین و سه‌مه‌لقان، به هۆی چالاكییه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه دژ به كولتوری ئیسلامییه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه كه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ناسناوی ئه‌و ٧ هاووڵاتییه زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه و مه‌ترسییه‌كی زۆر له سه‌ر ته‌ندروستیان هه‌یه.
