ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٦ هاووڵاتی به‌هائی له شاری هه‌مه‌دان به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كانی ڕژیم كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌ك به ناسناوی “ندا مۆحێبی” له لایه‌ن لقی دووی داگا ئینقلابی هه‌مه‌دان، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “به‌ڕێوه‌بردنی نایاسایی كلاسی ئایینی به‌هائی“، حوكمی ٧ ساڵ و ٨ مانگ به‌ندكران و ٥ هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “فه‌ریده ئه‌یوبی، زه‌رین دۆخت ئه‌حه‌د زاده، ژاڵه ڕه‌زایی، عاتفه زاهدی و نورا ئه‌یوبی، هه‌ر یه‌ك حوكمی ٦ ساڵ و سێ مانگ و سه‌رجه‌م حوكمی ٣٨ ساڵ و ١١ مانگ به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
