ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، چوار هااووڵاتی له شاره‌كانی مه‌ریوان و پیرانشار،له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “خالد قادرپوور” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، “محه‌ممه‌د قادری” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و “موراد ڕه‌سوول به‌هرامی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری پیرانشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕوانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. هاوكات خوێندكارێكی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ناوی “موبین تاڵبانی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.
