پۆلیسی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان له شاری ئیستانبوول و لانیكه‌م ٢٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی “هه.ده.په” له گه‌ڕه‌كی “شیب قازانچی” شاری ئیستانبوول بۆ ڕێزلێنان له یادی ٣٤ كرێكاری گیانبه‌ختكردووی ڕۆژی جیهانی كرێكار له مه‌یدانی “ته‌قسیم” كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشییان كرده سه‌ریان و ٢٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه له جێژنی ڕۆژی جیهانی كرێكاری ساڵی ١٩٧٧ی زاینی كه له مه‌یدانی “ته‌قسیم” به‌ڕێوه‌چوو، ٣٤ كرێكار به هۆی ده‌سترێژی گولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه گیانیان ده‌ست دا و زیاتر له ١٣٦ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون و ئه‌و ڕۆژه له مێژووی توركیادا به ناوه‌ی “ڕۆژی خۆێناوی یه‌كی مه‌ی” ناسرا.