له ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌شی توندی ئه‌منی له شاره‌كان، ١٥ هاووڵاتی كورد له چه‌ند شاری ئێران و كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ١٥ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی ئه‌رسه‌لان ساڵحی، هوشیار شه‌عبانی، میلاد ئاهه‌نی، موبین محه‌ممه‌دزاده، خوسره‌و بێهره‌نگ، شه‌هاب ڕاد، مه‌هدی قۆباسیاه، ڕه‌زا پارساپوور، شه‌هریار مورادی، ڕه‌زا هێمه‌تخانی، فه‌رزاد قه‌یسه‌ری، بێهزاد شاكه، دیاكۆ عه‌زیمی، مه‌رزیه موراد وه‌یسی و عه‌تیه گوڵچینی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه له شاره‌كانی سنه، جوانڕۆ، كیش، بانه، سه‌قز و پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناونده ئه‌منیه‌كان كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
