به پێی ئه‌و هەواڵانەی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ١٤ جه‌وانی خه‌ڵكی شاری تاران له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه به تۆمه‌تی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به سیاسه‌تی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ١٤ هاووڵاتییه كه ته‌مه‌نیان له نێوان ٢٢ تا ٣٠ ساڵه، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان به هۆی نووسینی درووشم له سه‌ر دیواره‌كانی شار و بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كراون و پاش وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، له پێش كامێراش دیسان دانپێدانیان لێ وه‌رگیراوه و تۆمه‌تی “هاوكاری له گه‌ڵ وڵاتانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه.
