له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٢ هاووڵاتی كورد له چه‌ندین شاری كوردستان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، “ڕه‌زا دوستی نه‌ژاد” كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی فارابی له شاری كرماشان، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار ١٢ هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئه‌مین و ئه‌حمه‌د ڕه‌زا مه‌حمودیان، ئارتین سۆهرابی، ئه‌مین یوسفی، عه‌لیڕه‌زا پاریاب، عالی دارابی، ئه‌میر حوسه‌ین عه‌باسی، ئارمان دادفه‌ر، مه‌هدی باقری و “كیومه‌رس واعزی” مامۆستا و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، له شاره‌كانی “سه‌راوڵه، ئیلام، دێلۆڕان، ده‌ڕه‌شار، ئاودانان، به‌دره و سۆنقر” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
