ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ١١٠ قوتابی خه‌ڵكی شاری “شوشته‌ر” سه‌ر به پارێزگای خوزستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ١٠ قوتابیه كه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه به ته‌نیا ناسناوی ٤ كه‌سیان به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د ڕه‌زا خوسره‌وی، عماد قوربانی، موجته‌با جۆیی و ماهان سلێمانی” به ده‌ستمان گه‌یشتووه، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراوه‌ته پاڵ ئه‌و ١٠ قوتابیه كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٦ بۆ ١٧ ساڵه، بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
