ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، “نه‌یره ئه‌رجه‌نه” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری “گه‌رمسار” سه‌ر به پارێزگای سمنان، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌رماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا و پاش سێ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، به دانانی بارمته‌ی دوو ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “تهبلغ دژ به ئایینی ئیسلام و پشتیوانی له گروپه‌كانی دژ به ئیسلام“، سه‌رجه‌م حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
