ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیان له كوردستان، شارومه‌ندێكی دانیشتووی شاری پیرانشار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “ئه‌حمه‌د خودادادی” خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده و دانیشتووی شاری پیرانشار، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
