کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری پیرانشار 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری پیرانشار له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویسیامه‌ك ئه‌مین عه‌شایریبه‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌. ناوبراو پێشووتر و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له‌ خۆێندن له‌ زانكۆكانی ڕژیم بێبه‌ش كرابوو. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.