ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “ئه‌فشین ئیبراهیمی” به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری مه‌هاباد ده‌ست به سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له تاكه‌كه‌سییه‌كانیدا ده‌گرن و ناوبراو ئازاد ده‌كه‌ن. به‌ڵام كاتی سه‌ردانی “ئه‌فشین” له ئیداره‌ی ئێتڵاعات به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی كه‌لوپه‌له‌كانی، دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنكی نادیار ده‌كرێت.