ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كامیاران به ناسناوی “ئومید په‌رویزی” ته‌مه‌ن ٤٠ساڵ، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری كامێران، به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری كامێرانه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و هیچڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه ترس و دڵه‌ڕاوكێیەكی زۆریان خستووه‌ته دڵی بنه‌ماڵه‌كه‌یەوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.