ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سه‌رۆك ئهبدولقاسمی” به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی شاخه‌وانی “ئارێز” له شاری سنه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
