کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌ مه‌به‌ستی 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی به‌فرانبار، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌ ناویكه‌یوان مامه‌ گوڵیبه‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ندكرانه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره‌ كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژێك لێپرسینه‌وه‌، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. پاشان ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ لقی یه‌كه‌می دادگا ئینقلابی شاری مه‌هاباده‌وه‌، به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیمحوكمی شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.