ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان پاش به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی “زاگرۆسانه” له گوندی “نێ” و كۆتایی هاتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “شێركۆ كانی سانانی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتەوە، به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندورستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
