ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری نه‌غه‌ده كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “واحد په‌رنیان” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. شایانی باسه ناوبراو مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو، دیسان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
