ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “كارزان به‌همه‌نی” خه‌ڵكی گوندی خوڕ خوڕه” سه‌ر به شاری مه‌هاباد، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕیشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، به پێی دوایین زانیارییه‌كان ٩ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان ڕاگه‌یندراوێك له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
