ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، له به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیان له كوردستاندا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سامان قوربانی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “یاڵتمه‌ر” سه‌ر به شارستانی مه‌هاباد، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
