ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئارام جه‌مشیدون” خه‌ڵكی گوندی “قه‌ره‌داخ” و دانیشتووی شاری مه‌هاباد، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه ناوبراو له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه.
