ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، “ته‌یمور خالدیان” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری قوروه، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره كرا.
ئه‌و ژینگه‌پارێزه پاش به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییكردنی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” له شاری سرێش ئاوا، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو پێشووتر مانگی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا و دوایی له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه حوكمی ٢٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٣ مانگ به‌ندكرانی ته‌علیقی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه له ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به هۆی چالاكییه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.