ڕۆژی ڕابردوو، “په‌ریا مه‌ره‌ندیز” هاووڵاتی به‌هائی دانیشتووی شاری تاران، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌رادنی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری تارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، باره‌ها له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر، بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو له لایه‌ن لقی ٢٣ی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم”، حوكمی سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به سه‌ریدا سه‌پێندراوه.
