ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “سۆران یوسفی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “سه‌لامه‌ت” سەر به شاری بۆكان، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی بۆكان كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری بۆكان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ڕێكه‌وتی ١٨ی هه‌مان مانگ، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاشان له لایه‌ن لقی دووی دادگا ئینقلابی شاری بۆكانه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم”، حوكمی ٤ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
