ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌زڵه‌وه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری ورمێ، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “فه‌رزاد گه‌له‌بان” خه‌ڵكی گوندی “كه‌ریم ئاباد” و دانیشتووی گوندی “ولنده سۆفلا” سه‌ر به شاری ورمێ، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه ده‌ستیان به سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌له‌كانیدا گرتووه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
