کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی به‌هائی خه‌ڵكی شاری ورمێ

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی به‌هائی خه‌ڵكی شاری ورمێ 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، هاووڵاتییه‌كی به‌هائی خه‌ڵكی شاری ورمێ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی  دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویونووس مه‌قسوودیدایكی دوو منداڵ، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراوه‌. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.