ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “ئه‌مجه‌د ساڵح زاده” چالاكی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، بۆ دووهه‌مین جار له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، بۆ یه‌كه‌مین جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤ مانگ و سێ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
