ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “ئارام وه‌فایی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی یان شوێنی ڕاگرتنی له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی ڕۆڵه‌كه‌یان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه و‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
